ڕوودانی لافاو و بارانی بەخوڕ لە جەزائیر
ڕۆژی دووشەممە 9ی ئەیلول، لافاوێک کە بەهۆی بارانی بەخوڕەوە لە ڕۆژئاوای جەزائیر دروست بوو، ١١ کەس گیانیان لەدەستدا و ٩ کەسیش بێسەروشوێن بوون.
لافاوەکە کە زیاتر لە ٤٠ خانووی وێران کردووە، تۆڕی دابینکردنی کارەبا و ئاو و هێڵەکانی پەیوەندی تەلەفۆنیش پەکی کەوتووە.
هەروەها جگە لە جەزائیر، لافاوەکە کاریگەری لەسەر باشووری مەغریبیش هەبووە.
بەپێی وتەی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی مەغریب: ناوچەکانی باشووری مەغریب کاریگەری "بارستەیەکی هەوای گەرمی زۆر ناجێگیر"یان لەسەر بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئەم دۆخە بووە هۆی دروستبوونی هەوری ناجێگیر و چڕ، ئەمەش بووە هۆی بارانبارینی بەرفراوان.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە بارانبارینی بەخوڕ کاریگەری لەسەر ئەو ناوچانەی مەغریب هەبووە کە لانیکەم شەش ساڵە بەدەست وشکەساڵییەوە دەناڵێنن.
گوڵان: سەردار خەلیل
