لەتیفا:هەمیشە حەز دەکەم کاری مەترسیدار ئەنجام بدەم

لەتیفا:هەمیشە حەز دەکەم کاری مەترسیدار ئەنجام بدەم

دوای دابڕانێکی کورت بەهۆی کۆچی دوایی دایکییەوە جارێکی دیکە خانمە گۆرانیبێژی تونسی لەتیفا بە چەند بەرهەمێکی هونەری نوێ دەگەڕێتەوە.

لەتیفا لە دیمانەیەکیدا سەبارەت بە بارودۆخی تایبەتی خۆی دەڵێت: لە ماوەی رابردوودا ناخۆشترین ڕۆژ و هەفتە سەختەکانم بەسەر بردووە، دوای ئەوەی دایکم کۆچی دوایی کرد، ژیان سەخت بوو، نەمتوانی گۆرانی بڵێم، یان لە ستۆدیۆ و لەسەر شانۆ بوەستم، بۆ ئەوەی لەگەڵ ژیان و دۆخی نوێدا خۆم بگونجێنم، و لێرەوە سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە، پرسە و سەرەخۆشییان پێشکەش کردم تەنانەت ئەوانەی نەیانتوانی ئامادەبن.

سەبارەت بە بەکارهێنانی زیرەکیی دەستکرد لە گۆرانیەکانی ئەلبومە نوێیەکەیدا ڕوونیکردەوە: بەکارهێنانی زیرەکیی دەستکرد بیرۆکەی دەرهێنەر وەلید نەسیف بوو، کە لە چوار ڤیدیۆ کلیپدا پێکەوە کارمان بە بەکارهێنانی ئەم تایبەتمەندییە، ئەویش لە زیرەکیی دەستکرد دەخوێنێت، بۆیە ئێمە 3 مانگە تەواو کاریان لەسەر کردووە بۆ من بیرۆکەکە جیاوازە و بوێرە، و مەترسییەکی هەیە، بەڵام هەرکەسێک لەتیفا بە باشی بناسێت دەزانێت کە من حەز دەکەم کاری مەترسیدار ئەنجام بدەم، و بەبێ ئەنجامدانی کاری مەترسیدار نەدەبووم گۆرانی بڵێم.

سەبارەت بە نیگەرانییەکانی لە زۆر بەکارهێنانی زیرەکیی دەستکرد، وتی: ئەگەر بە شێوەیەکی دروست بەکاربهێنرێت، سوودی دەبێت بۆ هونەر دەبێت بەپێی دیدگایەک و پاساوێک بەکاربهێنرێت، چونکە دووبارەکردنەوەی بەکارهێنانی بەبێ پێویست سوودی بۆ گوێگر یان بینەرە لە ڕووی هونەریەوە.

سەبارەت بە گەڕانەوەی بۆ سینەما، ئاماژەی بەوەکرد: سینەما بۆ من وەک گۆرانی وتن وایە من زۆرم پێ خۆشە و ڕۆژێک تێناپەڕێت بەبێ ئەوەی لانیکەم دوو فیلم ببینم ئەگەر بگەڕێمەوە بۆ نواندن ئەوا دەگەڕێمەوە بۆ سینەما. بەتایبەتی گۆرانی وتن لە سینەما، بەڵام تا ئێستا هیچ کارێک نییە.

Top