لە باشووری کۆماری ئازەربایجان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٢ پلە بە پێوەری ڕێختەر ڕوویدا.
بوومەلەرزەیەک لە ئازەربایجان ڕوویدا
ناوەندی بومەلەرزەزانی کۆماری ئازەربایجان ڕایگەیاند: کە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٢ پلە بە پێوەری ڕێختەر لە کاتژمێر ١٧:٢٣ بە کاتی ناوخۆ لە شاری لانکاران کە دەکەوێتە باشووری ئەم وڵاتە ڕووی داوە.
ئەم بوومەلەرزەیە لە قووڵایی ١٨ کیلۆمەتر لە ڕووی زەویەوە ڕوویداوە.
تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ئەگەری زیانەکانی ئەم بوومەلەرزەیە بڵاو نەکراوەتەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل
