هۆكارە هاندەرەكانی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمك لە ئافرەتدا

هۆكارە هاندەرەكانی تووشبوون  بە شێرپەنجەی مەمك لە ئافرەتدا

شێرپەنجەی مەمك Breast cancer كاتێك ڕوو دەدات كە خانەكانی مەمك بە شێوەیەكی نا ئاسیی دابەش دەبن و گەشە دەكەن و گرێ پێك دەهێنن، لەوانەشە كە خانە شێرپەنجەییەكان بۆ شوێنەكانی دبكەی لەش بڵاو ببنەوە. شێرپەنجەی مەمك زیاتر لە كەناڵەكانی دروستكردنی شیردا سەر هەڵدەدات. هۆكارە هاندەرەكانی تووشبوون: بەتەمەنداچوون بۆنموونە لە تەمەنی 40 ساڵی بەسەرەوەدا ئەگەری شێرپەنجەی مەمك بەرز دەبێتەوە، بۆماوەیی یان مێژووی خێزانی Family history بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمك، بەركەوتنی ناوچەی سینگ بە تیشك لە ئەنجامی چارەسەری تیشكی Radiotherapy لە تەمەنی منداڵی یان نەوجەوانیدا، ئەلكهول، دواكەوتنی كاتی وەستانی یەكجارەكیی سووڕی مانگانە بۆ پاش تەمەنی 55 ساڵی، دەستپێكی یەكەم سووڕی مانگانە لە تەمەنی بچووكتر لە 12 ساڵ، منداڵبوون بۆ یەكەم جار پاش تەمەنی 30 ساڵی، كێشی زیاد و قەڵەوی، بەكارهێنانی هۆرمۆنی جێگرەوە HRT لە تەمەنی وەستانی یەكجارەكیی سووڕی مانگانەدا، هەروەها دووگیان نەبوون، واتە ئافرەت كە تەنانەت بۆ یەكجاریش لە ژیانیدا دووگیان نەبووبێت

Top