جەموجوڵی سەربازی و نائارامی لە نەیجیر
میدیا ناوخۆییەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ڕێگاکانی بەرەو کۆشکی سەرۆکایەتی لەلایەن پاسەوانانی سەرۆکایەتییەوە داخراون و کودەتای سەربازیان بەسەر سەرۆکی وڵاتەکە ئەنجامداوە و لە کۆشەکەی گەمارۆیان داوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک، لە نیامی پایتەختی نەیجیر، ڕێگاکانی بەرەو کۆشکی سەرۆکایەتی داخراون و جموجۆڵی سەربازی بەردەوامە.
دەگوترێ ئەو جموجۆڵانە هەوڵێکە بۆ ئەنجامدانی کودەتا لەدژی سەرۆکی وڵات محەممەد بازوم، بەڵام تا ئێستا کودەتاکە سەرکەوتوو نەبووە.
لە ئێستادا بازوم هەوڵی سەرکوتکردنی ئەو جوڵانە دەدات.
لە ئێستادا فشارێكی زۆر لەسەر محەمەد بازوم سەرۆکی ئەو وڵاتەیە بۆ ئەوەی دەستلەکاربکێشێتەوە، هەرووەها لە میانەی ئەو گرژیانەدا وەزیری ناوخۆی نەیجیر دەستگیرکراوە.
گوڵان: سەردار خەلیل
