پشتێنەكان لەشولارت ناسك و باریكتر نیشان دەدەن
ئەوكاتەی دەتەوێت كەمەر و ناوقەدت ناسك و باریك دەربكەون، پێویستە پشتێن ببەستیت، هەروەها ئەوانەی كەرشیان هەیە یان جەستەیان پڕە، دەكرێت سوود لە پشتێن وەربگرن تا ناوقەدیان بە جوانتر و ناسكترین شێوە دەربكەوێت. ماركەكانی وەك: ڤێرساسی و شانێل، بەردەوام گرنگی بە پشتێن دەدەن و لە بەرهەمەكانیاندا وەك كەرەستەیەكی سەرەكی دادەنرێت، نەوەك كەرەستەیەكی لاوەكی بێت. ماركەی گوتچی، ئەویش بە هەمان پەیڕەوی جلوبەرگەوە پشتێنی وەك كەرەستەیەكی سەرەكیی هەژمار كردووە. لەمۆدی ئێستادا پشتێنەكان باریكن، ئەوانەی ناسكن لە شێوە و توندوتۆڵن لە بەستندا، دەتوانیت هەموو جۆرە پشتێنەكان تاقی بكەیتەوە وەك: پشتێنی قوماش، پێست، زنجیر، قایشی لاستیك، هەموو ئەوانە بەشەكانی پشتێن پێك دەهێنن، بەڵام هەر یەكە لەگەڵ جۆرە مۆدە و جلێك دەپۆشرێن، بۆ نموونە: كاتێك جلی جینز لەبەر دەكەی پێویستە پشتێنت پێست بێت، لەگەڵ كراس و عەزیە پشتێنی قوماش بەكار بهێنە، لەگەڵ بەدی و كراسدا، پێویستت بە پشتێنی زنجیر دەبێت.
