ماسکی خەیار بۆ رەونەقدارى و توندبوونەوەی پێست

ماسکی خەیار بۆ رەونەقدارى و توندبوونەوەی پێست

خانمان هەمیشە گرنگی بە پێستیان دەدەن، بەڵام لە وەرزی هاویندا زیاتر، ئەویش بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە کە کاریگەرییەکی خراپ لە سەر پێستیان دروست دەکات.

بۆ ئەم مەبەستەش، چەند ماسکێک ئامادە دەکەن کە سوودێکی باش بە پێستیان دەگەیەنێت، یەکێک لەو ماسکانەش ماسکی خەیارە، کە چرچ ولۆچییەکانی رووخسار لادەبات و پێستیان یەکڕەنگ دەکات.

 

کەرەستەکان:-

*یەک خەیار

*یەک کەوچک نیشاستە

سەرەتا خەیارەکە لە ڕەندە بدە، ئاوی خەیارەکە بپاڵێوە وبیکەرە ناو دەفرێک، دواتر نیشاستەکەی تێبکە و بەباشی تێکەڵیان بکە، دواترلەسەر ئاگرێکی مام ناوەند دایبنێ تا خەست دەبێتەوە، دەتوانی ئەم ماسکە رۆژانە دوو بۆ سێجار بدەیت  لە رووخسارت.

Top