هندرێن خۆشناو بەشداری لە یەکەمین پێشبڕکێی کاریکاتێری نڤرتیتی دەکات

هندرێن خۆشناو بەشداری لە یەکەمین پێشبڕکێی کاریکاتێری نڤرتیتی دەکات

لەم رۆژانەدا یەکەمین فێستیڤاڵ و پێشبڕکێی پۆرترێت و کاریکاتێریی (نڤرتیتی) لە وڵاتی میسر بەڕێوەدەچێت، یەکێک لە بەشداربووانی ئەم فێستیڤاڵە هونەرییە من بووم، بۆنەیەکی هونەریی و چالاکییەکی نێودەوڵەتی بوو، ئەم فێستیڤاڵە ئەمساڵ تایبەت بوو بە یادکردنەوەی سەرۆکی پێشووی میسر (جەمال عەبدولناسڕ)، لەم فێستیڤاڵ و پێشبڕکێ نێودەوڵەتیەدا لە (39) وڵاتەوە، (161) هونەرمەند کارەکانی خۆیان بۆ لێژنەی دادوەری و هونەری فێستیڤاڵەکە ناردبوو، کە پێکهاتبوون لە پێنج هونەرمەند لە میسر وسام خەلیل و عیماد عەبدولمەقسود و عومەر سدیق، و لە جەزائیر تاریق سەخراوی، و لە عیراقەوە حەیدەر یاسری، لە کۆی ئەم (161) هونەرمەندەش، تەنیا کاری (102) هونەرمەند قبوڵکران، و لە پێشانگاکە نمایش دەکرێن، هەروا لەم کارانەش تەنیا (15) کاری هونەرمەندان چوونە قۆناغی کۆتایی پێشبڕکێکەوە، لە کۆتایشدا تەنیا (١١) هونەرمەند خەڵاتەکانیان بردەوە، بە قسەی دادەوەرانەوە، ئاستی کارەکان زۆر لەیەکتر نزیک بوون، و ئەستەم بوو بژاردەکردنیان، خۆشبەختانە منیش یەکێک بووم لەو (11) هونەرمەندانەی کە سەرکەوتنمان بەدەستهێنا، و خەڵاتێکی تایبەتیان پێبەخشین.

Top