پرۆتین لە ژەمی بەیاندا هاندەرە بۆ دابەزاندنی كێش

پرۆتین لە ژەمی بەیاندا هاندەرە بۆ دابەزاندنی كێش

پرۆتین كلیلی دابەزاندنی كێشی لەشە، بڕی باشی پرۆتین لە خۆراكدا یەكێكە لە ئاسانترین و كاریگەرترین ڕێگەكانی دابەزاندنی كێش لەش. ڕێژەی بەرزی پرۆتین لە ژەمی بەیاندا هاندەرە بۆ دابەزاندنی كێشی لەش و كەمكردنەوەی ڕێژەی چەوریی سك لە ڕێگەی هاندانی كرداری میتابۆلیزمی لەشدا كە هۆكارە بۆ سووتاندنی 100 كالۆریی زیاتر ڕۆژانە، كە هاوكاتە لەگەڵ هێشتنەوەی بارستایی ماسوولكەكاندا. لە لایەكی دیكەوە ڕێژەی بەرزی پرۆتین لە ژەمی بەیاندا هاندەرە بۆ خواردنی بڕی كەمتری خۆراك لە كاتەكانی دواییدا، بەوەی كە هەستی تێربوون بۆ ماوەیەكی زۆر دەهیڵێتەوە، چونكە پرۆتین دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی گهرێلین Ghrelin كە بە هۆرمۆنی هەستی برسیبوون ناسراوە، هاوكات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی هەستكردن بە تێربوون، نموونەی سەرچاوە خۆراكییە پرۆتینییە گونجاوەكان بۆ ژەمی بەیانییان: هێلكە، گۆشت، سالمۆن، پەڵەوڕ، شیر و بەرهەمەكانی، هەروەها پرۆتینی سۆیا Tofu و پاقلەمەنییەكان.

 

Top