بچووكترین شاخەوان

بچووكترین شاخەوان

ئەگەرچی سەركەوتن بەسەر چیای ئێڤرێستدا سەركێشیەكی گەورەیە و هەموو كەسێك ناتوانێت  ئەنجامی بدات، تەنانەت زۆربەی ئەندامانی تیمەكان تووشی ڕووداو و گرفت دەبننەوە، بەڵام ئەو كچە بچووكە ئوستراڵییە توانی بە چیای ئێڤرێست شاد بێت، كە ناوی (مایا بریستۆ)یە، تەمەنی (6) ساڵە، دەبێتە بچووكترین شاخەوان كە سەر ئێڤرێست بكەوێت. لە گەشتێكی مەیدانیدا بۆ سەر ئەو چیایە بە هاوەڵی هەر یەكە لە (فاكۆرین كاترین و دەیڤید بریستۆ)ی دایك و باوكی كە ماوەی (19) ڕۆژی خایاند، توانیان دواجار خۆیان لەسەر بەرزاییەكانی ئێڤرێست ببینەوە و چەندین وێنەی یادگارییش بگرن، بەم چەشنە ئەو شاخەوانە كچە بچووكە بووە بچووكترین شاخەوان كە لە تەمەنی منداڵیدا لووتكەی چیای بەرزی ئێڤرێست ببینێت.

 

Top