جەنگی نۆرماندی

جەنگی نۆرماندی

لە ٦ ی ٦ ی ساڵی ١٩٤٤ جەنگی نۆرماندی لە كاتی جەنگی دووەمی جیهانی لە كەنار دەریای ئۆماها دەستی پێكرد، كە بەشێك بوو لە ئۆپەراسیۆنی ئۆڤەرلۆرد لە نێوان سوپای هاوپەیمانان كە پێكهاتبوون لە وڵاتانی ئەمریكا و بەریتانیا و كەنەدا و ئوستراڵیا و چەند وڵاتێكی تریش لە دژی سوپای ئەڵمانیای نازی و هیتلەر، كە بە یەكێك لە گەورەترین داگیركارییە دەریاییەكان دادەنرێت لە مێژوودا، ئۆپەراسیۆنەكە لە ئاسمان و زەوییەوە ئەنجامدرا بە ئامانجی ڕزگاركردنی فەرەنسا و خاكە داگیركراوەكانی دیكە لەژێر دەستی سوپای نازییەكان، كۆدی ئۆپەراسیۆنەكەش بە نیپتون ناو نرا، كە دواتر بەD Day ناسرا، لەكاتی ئێستاشدا هەر بە دەستەواژەی D Day یادی ڕۆژەكە دەكرێتەوە، لە فیلمی Saving Private Ryan ی ساڵی ١٩٩٨ بە هەمان شێوە چیڕۆكەكەی لە كەنار دەریای ئۆماها لە نۆرماندی دەست پێدەكات، كاتێك كاپتن میلەر و سوپاكەی دەست بە جەنگ دەكەن، كە وێنەگرتنی تەنیا ئەم دیمەنی شەڕەی كەنار دەریاكە بۆ فیلمەكە ١١ ملیۆن دۆلاری تێچوو بوو، بێگومان بووە یەكێك لە باشترین فیلمە جەنگییەكان، هەروەها لە بەشی دووەمی یارییە كۆنەكەی Call of Duty بە هەمان شێوە جەنگی نۆرماندی نیشان دەدات و لە كەنار دەریاكە دەست بە یاریكردن دەكەیت.

 

 

Top