لە لەندەن ژمارەیەك هونەرمەندی كورد كۆنسێرتێكی گۆرانی سازدەكەن
كۆڕبەندی كەلتووری كوردی لە شاری "لەندەن"ی وڵاتی بەریتانیا بە سپۆنسەری سەرەكی كۆمپانیای (شا پۆست) كۆنسێرتێكی گەورە بەڕێوەدەچێت .
بڕیار وایە ڕێكەوتی 18/6/2023 لە شانۆی ئۆپرا هۆڵاند پارك لە "كنزنگتن"ی شاری لەندەن, ئێوارە كۆنسێرتێكی گۆرانی و موزیك بەڕێوەبچێت كە ژمارەیەك هونەرمەندی بە ئەزموونی كورد لەم كۆنسێرتەدا بەشدارن كە ئەوانیش بریتین لە (دڵنیا رەزازی-هونەر حەمە جەزا-لەنجە عەلی-هەردی عوسمان عەلی-نەورۆز ئورماریاری) .
هەروەها ژمارەیەك ژەنیاری بەتوانا بەشدارییان لەم كۆنسێرتە گۆرانییە كردووە كە ئەوانیش بریتین لە (ڕزگار خۆشناو-سەروەت كۆیی-نیازی سەنتوور-جەمە جاف-سارە فۆتروس-موكریان ئەبوبەكر-شایوان شا) .
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
