بەهای خۆراكیی دۆشاوی خورما
دۆشاوی خورماDate syrup وەكو شیرینكارێكی Sweetener سرووشتی و تەندروستییانە سوودی لێ وەردەگیرێت، بەتایبەتی كە دەوڵەمەندە بە كانزای ئاسن كە هاندەرە بۆ زیادبوونی خڕۆكە سوورەكانی خوێن و خۆپاراستن لە كەمخوێنی، هەروەها پرۆتین، ڕیشاڵ، شەكری سرووشتی لە جۆرەكانی گلوكۆز و فركتۆز و سوكرۆز، لەگەڵ كانزاكانی مەگنسیۆم و فۆسفۆر و ڤیتامینەكانی A، C، D، B1، B2، B3،B5، B9. سوودە تەندروستییەكان: وەكو سەرچاوەیەكی باشی وزە كە پێویستە بۆ هەموو چالاكییەكانی لەش و مێشك، خۆپاراستن و چارەسەركردنی قەبزی، زیادكردنی بەكتریای سوودبەخش لە كۆئەندامی هەرسدا، پاراستنی چاو لە وشكبوون و باشتركردنی بینین، بەتایبەتی لەكاتی شەودا، خۆپاراستن وچارەسەركردنی كەمخوێنی، بەتایبەتی لە ئافرەتی دووگیاندا، سووككردنی هەستكردن بە ماندووبوون و هیلاكی، زیادكردنی كێشی لەش بۆ كەسانی لاواز، پاراستنی تەندروستیی پێست و هاندانی گەشەی قژ، بەهێزكردنی ئێسكەكان و سووككردنی ئازاری ڕۆماتیزمیی جومگەكان، پاراستنی تەندروستی و تۆنی ماسوولكەكان، هەروەها سووككردنی كڕانەوەی قوڕگ، پێویستە ئەمەش بزانرێت كە دۆشاوی خورما لەبەر ڕێژە بەرزەكەی شەكر بۆ تووشبووانی نەخۆشیی شەكرە گونجاو نییە.
