لە ئەنجامی پێکدادانی دوو پاس لە سەنیگال 38 كەس گیانیان لەدەستدا و 78 كەس بریندار بوون
بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی سەنیگال ڕایگەیاند، بەهۆی پێکدادانی دوو پاس لە باشووری ڕۆژئاوای وڵات، ٣٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٧٨ کەسیش برینداربوون.
به پێی ئه م ڕاگه یه ندراوه ،ڕووداوه که به یانی ئه مڕۆ له نزیک شاری کافرین لە دووری 250 کیلۆمه ترله داکار ڕوویداوه .
هەروەها ماکی سال، سەرۆکی سەنیگال بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر سەرەخۆشیی لە کەسوکاری قوربانییەکان کرد و 3 ڕۆژ ماتەمینی گشتی لەم وڵاتەدا ڕاگەیاند.
گوڵان: سەردار خەلیل
