ئایا سۆدای دایێت زیانی هەیە؟
بە گوێرەی ئەوەی كە سۆدای دایێت Diet soda هیچ كالۆری و كاربۆهیدرات یان شەكر لەخۆناگرێت و بە شلەمەنییەكی تەندروست دێتە بەرچاو، بەڵام لە راستیدا چەند زیانێكی تەندروستیی هەیە، بەتایبەتی كە رۆژانە زیاتر لە یەك جار بخورێتەوە، بۆنموونە: ماددە شیرینكارە دەستكردەكانی Artificial sweeteners ناو سۆدای دایێت كاریگەریی نێگەتیڤ دەكەنە سەر تەندروستیی ریخۆڵە، بەتایبەتی بەكتریای سوودبەخش، هەروەها داڕوشانی چینی مینای ددان و ئەگەری دروستبوونی چاڵ Cavity لە دداندا، چونكە سۆدا لە لایەنی كیمیاییەوە ترشە، زیادبوونی ئەگەری سەرئێشە و ناڕەحەتی لە ئەنجامی ماددەی شیرینكاری دەستكرد بە ناوی ئەسپارتێم Aspartame، كەمبوونەوەی چڕیی ئێسك لەوكاتەی كە سۆدای دایێت ترشی فۆسفۆریكی تێدایە، كە هاندەرە بۆ لاوازبوونی ئێسك و شكانی ئێسك بە زەبرێكی سادە یان مامناوەندی، هاندانی ئارەزوو بۆ خواردنی شیرینی بەهۆی ماددە شیرینكارە دەستكردەكان، لە كۆتاییدا لەوانەیە كە زیاد خواردنەوەی سۆدای دایێت ببێتە ئەگەری زیادبوونی كێشی لەش هاوكات لەگەڵ زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دووەم.
