نمرەی رەنگی قژ لەگەڵ روخسارت شیك بكە
نمرەكانی رەنگی قژ باوو جۆراوجۆرن، پێویستە بزانیت كامە رەنگ لەگەڵ شێوازی روخسارت دەگونجێت، بۆیە هەڵبژاردنیشی ئەستەمە، لێرەوە ئاشنایان ببە: كەزیی شێوە كرامێل، مۆدێكی ناسك و نایابە، كرامێل هاوشێوەی رەنگی كرێمییە كە هایلایتێكی رازاوەیە، بە تایبەت ئەگەر كەزی و بەشی كۆتایی قژت لەو رەنگە بێت، بۆ ئەوانەش گونجاوە كە رەنگی پێستیان ئەسمەرە، وەكو مۆدەكانی قژی پریانكا شوپرای ئەكتەری ناوداری هیندستانی، نمرەی گۆڵدن میلۆن، رەنگێكی دیكە ناسكە، گەنج و بچووكت دەكاتەوە، كە زەردی تۆخە و لە رەنگی زێڕ نزیكە، بە مۆدەكانی (golden melon) ناسراوە، بۆ ئەو رەنگە پێویستە ماوە ماوە سەردانی ساڵۆن بكەیتەوە، تا ئەو رەنگە تۆخ بكەیتەوە، برۆند سۆمبەر - Bronde Sombré، ئەوانەی قژیان رەش و قاوەییە، پێویست ناكات خەریكی تۆخكردنی رەنگی قژیان بن، بەڵكو دەكرێت هەندێ نمرەی رەنگی دیكە بۆ قژیان زیاد بكەن، وەك: زەردی كاڵ، رەنگی سووری خەنەیی، پەمەیی باستیل، ئەو رەنگە بۆ ئەوانەیە كە دەیانەوێت لە تەمەنێكی هەرزەكاری و بچووكدا دەربكەون، بۆ كاتی كلیپ و گەشت و سەیرانە، بۆ كاتەكانی دیكە گونجاو نین، ئەو رەنگە لە زەرد نزیكە هەمان شێوازی رەنگی زەرد وەردەگرێت. مۆدی میكس، بریتییە لە تێكەڵكردنی دوو رەنگ لە قژێكدا، كە ئەوەش مۆدێكی نایابە و سەرنجڕاكێشە، دەتوانیت لەگەڵ رەنگی قژت یان رەنگێكی هەڵبژێدراو و، رەنگێكی دیكەش كە لە یەك نزیك بن بۆ رەنگی قژت دیاری بكەیت.
