هەڵە باوەكانی پاككردنەوەی ماڵ

هەڵە باوەكانی پاككردنەوەی ماڵ

پاككردنەوەی ماڵ پێویستی بە چەندین رێنمایی و هەوڵ و هەنگاوی دروست هەیە، هەر هەنگاوێك ئەگەر بە هەڵە بنرێت، تەنیا ماندووبوونت بۆ دەمێنێـتەوە و ماڵەكەشت پاك نابێتەوە. پسپۆرانی دیكۆری ماڵ ئاماژە بە هەندێك هەڵە دەكەن، كەواتە تۆی خانمیش هەوڵ بدە دووبارەیان نەكەیتەوە، سەرەتا: بە هیچ شێوەیەك نابێت پەڕۆ و قوماشی پاككردنەوە بۆ ماوەی زیاتر لە مانگێك بمێنێـتەوە و، گۆڕینی لەو ماوەیەدا پێویستە، چونكە مانەوەی بۆ ماوەیەكی زۆر ڤایرۆسی زیاتر كۆ دەكاتەوە و تەنانەت لەگەڵ شووشتنیش ناڕوات، كسگی كارەبایی هەفتەی جارێك بە جوانی بشۆ، ناوەوەی خەزێنەكە دەربهێنە بیشۆ و لەبەر هەتاوی دابنێ، مانەوەی خواردن لەسەر كەرەستەكانی چێشت و خواردن ئامادەكردن وەك: رنە و چەقۆ شتی دیكە، چونكە مانەوەی بۆ ماوەیەك بۆنێكی ناخۆش پەیدا دەكات و هەروەها دەبێتە هۆی ژەنگ و رەنگگۆڕینی كەرەستەكە، دوای ئەوەی ماڵ پاك دەكەیتەوە، كەرەستەكانی پاككردنەوە، وەك فڵچە و كسگ و پەڕۆ راستەوخۆ بشۆ، بە تایبەت فڵچەی پاككردنەوەی گەرماو پاش شووشتن بیخەرەوە شوێنی خۆی تاوەكو بە دوور بێت لە پیسی، هەروەها هەفتەی جارێك پەنجەرە و جامەكانی ماڵ بە پەڕۆێكی خاوێن پاك بكەرەوە، بۆ ئەوەی ڤایرۆس و میكرۆب لەسەر جامەكان نەنیشن، بەمەش بۆنی ناخۆشی نامێنێت.

 

 

Top