جگەرەكێشان ترشی گەدە زیاد دەكات

جگەرەكێشان ترشی  گەدە زیاد دەكات

 

 جگەرەكێشان بە چەندین رێگە دەبێتە ئەگەری زیاد دەردانی ترشەڵۆكی گەدە و گەڕانەوەی لە گەدەوە بۆ بەشی خوارەوەی سوورێنچك، كە بریتین لە:

1-نیكۆتین هاندەرە بۆ خاوكردنەوەی زمانەی خوارەوەی سوورێنچك (زمانەی نێوان سوورێنچك و گەدە)، ئەم زمانەیە هێڵی یەكەمی بەرگرییە دژ بە گەڕانەوەی ترشەڵۆكی گەدە بۆ سوورێنچك GERD، بە كاریگەریی نیكۆتین ئەم ئەگەرە زۆر زیاد دەبێت.

2-زیادكردنی دەردانی ترشەڵۆكی گەدە لە خانەكانی ناوپۆشی گەدە و دڵەكزێ، ئەمەش ئەگەری گەڕانەوەی ترشەڵۆك بۆ بەشەی خوارەوەی سوورێنچك Acid reflux زیاتر دەكات، هەروەها جگەرەكێشان هانی گواستنەوەی خوێیەكانی زراو لە ریخۆڵەوە بۆ ناو گەدە دەدات، بەمەش چڕیی ترشۆڵۆكی گەدە زیاتر دەبێت.

3-كەمكردنەوەی دەردانی لیك، لەوكاتەی كە لیك ماددەی بیكاربۆنات Bicarbonate لەخۆدەگرێت، كە ماددەیەكی تفتە و ترشەڵۆكی گەڕاوە لە گەدە هاوسەنگ دەكاتەوە، قووتدانی لیك یارمەتیدەرە بۆ سووككردنی كاریگەریی ترشەڵۆكی گەڕاوە لەسەر ناوپۆشی سوورێنچكدا.

4-تێكدانی چینی لینجی ناوپۆشی سوورێنچك، ئەو چینەی كە سوورێنچك لە كاریگەریی نەرێنیی ترشەڵۆك دەپارێزێت.

5 نیكۆتین ماسوولكەكانی دیواری سوورێنچك خاو دەكاتەوە، بەمەش ئەگەری گەڕانەوەی ترشەڵۆكی گەدە بۆ ناو سوورێنچك زیاد دەبێت.

Top