جیاوازیی نێوان سەرئێشە و شەقەسەر

جیاوازیی نێوان سەرئێشە و شەقەسەر

سەرئێشە Headache یەكێكە لە باوترین گرفتە تەندروستییەكان، گەلێك كەس سەرئێشەی مامناوەندی و سەخت بە شەقەسەر هەژمار دەكەن، بەڵام دەتوانرێت كە بە چەند خاڵێكی تایبەت لە یەكتر جیابكرێنەوە لەوكاتەی كە تاكە خاڵی لێكچوونی نێوان سەرئێشە و شەقەسەر بریتییە لە ئازاری سەر. شەقەسەر Migraine لەگەڵ گرژەسەرئێشە Tension headache تا رادەیەك لەیەك دەچن، بەڵام جیاكردنەوە ودەستنیشانكردنیان كارێكی ئاسانە. ئازاری شەقەسەر زیاتر لایەكی سەر دەگرێتەوە و بە نۆرە دووبارە دەبێتەوە لەگەڵ ئازار لە چاودا، لەوانەیە نۆرەی شەقەسەر بۆ چەند رۆژێك بەردەوام بێت، هەروەها لەكاتی سەرهەڵدانی ئازاری سەردا، لەوانەیە كە چەند نیشانەیەك لە تووشبوودا دەربكەون وەكو: هێڵنج یان رشانەوە، سەرسووڕان، هەستیاری بۆ رووناكی و دەنگ و بۆن، توندبوونی ئازاری سەر لەگەڵ هەر جووڵەیەكی سادەی فیزیكیدا، هەروەها پێش سەرهەڵدانی ئازاری سەر، تووشبوو دوچاری چەند هەستێكی پێشوەختەی راستەوخۆ Aura دەبێتەوە وەك گرفت لە قسەكردن و گۆڕان لە بینیندا، كەچی گرژەسەرئێشە هەر دوولای سەر دەگرێتەوە و بۆ چەند كاتژمێرێك بەردەوام دەبێت، تووشبوو هەست بە ئازار بە شێوەی ئەڵقە لە دەوری سەر، یان فشار لە هەردوولای سەردا دەكات، كە هاوكاتە لەگەڵ ناڕەحەتی لە ماسوولكەكانی مل و شانەكاندا، هەروەها گرژەسەرئێشە هیچ پەیوەندی بە رووناكی و بۆن و دەنگەوە نییە.

 

Top