بایەخی تەندروستیی تەماتە لە هاویندا

بایەخی تەندروستیی تەماتە لە هاویندا

تەماتە وزەی كەم لەخۆ دەگرێت، سەرچاوەیەكی باشە بۆ ڤیتامین C، A، K، لەگەڵ پۆتاسیۆم، مەنگەنیز هەروەها ریشاڵ و ماددەی لایكۆپێن Lycopene كە دژەئۆكسانێكی بەهێزە لە گرووپی كارۆتینۆیدەكان Carotenoids و رەنگە سوورەكەی تەماتە پێك دەهێنێت، ئەمە جگە لە لیوتین Lutein و بیتاكارۆتین كە سیفەتی دژەئۆكسانیان هەیە و سوودبەخشن بۆ تەندروستیی چاو. پسپۆڕان جەخت لەسەر خواردنی بڕی باشی تەماتە دەكەنەوە لە وەرزی هاویندا، چونكە رۆڵی هەیە بۆ پاراستنی پێست لە كاریگەرییە نەرێنییەكانی تیشكی بەهێزی خۆر و هاندانی دروستبوونی پرۆتینی كۆلاجین، كە پتەوی و لاستیكی پێست دەپارێزێت. سوودە تەندروستییەكانی دیكەی تەماتە: دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیڕۆڵی خوێن و كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ، باشتركردنی توانای بینین و پاراستنی چاو لە تووشبوون بە ئاوی سپی و گۆڕانەكانی پەیوەست بە تەمەن، هاندانی تەندروستیی كۆئەندامی هەرس و رێگرتن لە قەبزی، خۆپاراستن لە تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دووەم، خۆپاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە چەند جۆرێكی شێرپەنجە، بەتایبەتی شێرپەنجەی پرۆستات، گەدە، هێلكەدان، مەمك، كۆڵۆن لەگەڵ شێرپەنجەی سییەكان.

 

Top