تەکفیرییەكان لە بورکینافاسۆ 34 كەسیان کوشت
دەسەڵاتدارانی بورکینا فاسۆ دەڵێن: چەکدارانی سەر بەگروپەکانی تەکفیری بەهێرشکردنە سەر دوو ناوچەی باکووری بورکینافاسۆ 34 کەسیان کوشتووە کەچەند منداڵێکیشیان تێدایە، لەباکووری وڵات لە ویلایەتی بوراسی.
بورکینافاسۆ یەکێکە لە وڵاتە هەژارەکانی جیهان، كەلە ساڵی 2015ەوە لەگەڵ یاخیبوونی تەکفیری كێشەی زۆر بۆ هاووڵاتییان دروستبووە و ڕووبوڕووی توندوتیژیی ئەم گروپە دەبنەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل
