گرفتە تەندروستییەكانی پاش تەمەنی 50 ساڵی
لە نوێترین لێكۆڵینەوەدا هاتووە كە نزیكەی 9 لە هەر 10 كەس لەپاش تەمەنی 50 ساڵی جۆرێك نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە، هەورەها 8 لە هەر 10 كەس زیاتر لە یەك نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە، كەواتە لەپاش تەمەنی 50 ساڵی جا پیاو یان ئافرەت، ئەگەری تووشبوونی بە نەخۆشییە درێژخایەنەكان زیاد دەبێت، بەڵام دەتوانرێت بە پەیڕەوكردنی چەند هەنگاوێك لەپاش ئەم تەمەنەدا هەر كەسێك ببێتە خاوەن ژیانێكی تەندروست. ئەو گرفت و نەخۆشییە درێژخایەنانەی كە لەوانەیە پاش تەمەنی 50 ساڵی سەرهەڵ بدەن ئەمانەن: بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، نەخۆشیی شەكرە، نەخۆشیی دڵ، قەڵەوی، سووانی جومگە (سەوەفان)، لاوازبوونی ئێسك، یان كەمبوونەوەی چڕیی ئێسك Osteoporosis، شێرپەنجە، گرفتی درێژخایەن لە كۆئەندامی هەناسەدا كە هاوكاتە لەگەڵ هەناسەتەنگی COPD، گرفت لە بیستن بە شێوەی كزبوونی هەستی بیستن، گرفت لە بینیندا بەتایبەتی ئاوی سپی Cataract و ئاوی شین، گرفت لە كۆئەندامی میزەڕۆدا بەتایبەتی میزڵدان، پشت ئێشە، خەمۆكی، نەخۆشیی ئەلزهایمەر، یان گرفت لە فرمانەكانی مێشك بە شێوەی گرفتی مەعریفی و گرفت لە بیركردنەوە و بیرهاتنەوەدا Dementia كە كاریگەریی نیگەتیڤی لەسەر ژیانی رۆژانەدا هەیە و، زیاتر لەپاش تەمەنی 65 ساڵیدا بەدی دەكرێت.
