مامۆستا و هونەرمەندی شێوەكار(فەیسەل عوسمان)كۆچی دوایی كرد
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 8/6/2022 مامۆستا و هونەرمەندی شێوەكار(فەیسەل عوسمان) كۆچی دوایی كرد .
بە گوتەی(كارزان عوسمان) كە دەكاتە كوڕی ئەم هونەرمەندە, بە تۆڕی میدیایی (ڕووداو)ی ڕاگەیاند, (فەیسەل عوسمان) پێشتر نەخۆشی دڵی هەبوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ باری تەندرووستی تێكچوو, بەم هۆیەوە گەیەندرایە یەك لە نەخۆشخانەكانی شاری هەولێر, بەڵام دواجار بە جەڵتەی دڵ كۆچی دوایی كرد .
هونەرمەند (فەیسەل عوسمان) ساڵی 1956 لە شاری هەولێر لەدایكبووە, دەرچووی بەشی شێوەكاری پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی بەغدایە,ئەم هونەرمەندە لە میسر و ئیتاڵیا و دوبەی و هوڵەندا و پاریس و ئەرمینیا و ژاپۆن و چەندین وڵاتی دیكە بەشداری لە پێشەنگای نێودەوڵەتی كردووە, هەروەها خاوەنی چەندین بڕوانامەی نێودەوڵەتییە .
ئاسۆ كاكەیی
