ئایا ئاستی بەرزی كۆلیستیرۆل مــەترسی هەیە؟

ئایا ئاستی بەرزی كۆلیستیرۆل مــەترسی هەیە؟

كۆلیستیرۆڵ Cholesterol بەشێكی گرنگی خوێنە، هەروەها بۆ فرمان و پێكهاتەی خانەكانی لەش پێویستە، بەڵام ئاستی بەرزی  كۆلیستیرۆڵ لە خوێندا، هاندەرە بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ و جەڵتەی مێشك. ئاستی بەرزی  كۆلیستیرۆڵی خوێن لە سەرەتادا هیچ نیشانەیەكی نییە، بەڵام لەوانەیە پاش چەند ساڵێك لەوكاتەدا دەستنیشان بكرێت كە دەبێتە ئەگەری نەخۆشیی دڵ، بۆیە پشكنینی رۆتینیی كۆلیستیرۆڵ هەر چەند ساڵ جارێك زۆر گرنگە. ئاستی بەرزی  كۆلیستیرۆڵی خوێن هەرگیز بە شێوەیەكی كتوپڕ نابێتە ئەگەری هیچ گرفتێكی تەندروستی، كۆلیستیرۆڵی زیاد بەرە بەرە لەسەر ناوپۆشی خوێنبەرەكاندا دەنیشێت و دەبێتە ئەگەری رەقبوونی خوێنبەرەكان Atherosclerosis كە حاڵەتێكی مەترسیدارە بۆ تەندروستی و، لەوانەیە كە لە هەر ساتێكدا ببێتە هۆی تەسكبوونەوە، یان گیرانی خوێنبەر و تووشبوون بە سینگەدڕە Angina یان نۆرەی دڵ Heart attack، جەڵتەی مێشك، یان بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، هۆكارە هاندەرەكانی بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستیرۆڵ: خۆراكی ناهاوسەنگ و ناتەندروست، كێشیی زیاد و قەڵەوی، زیاد دانیشتن و كەم ئەنجامدانی جووڵە و مەشقی وەرزشی، جگەرەكێشان، بەساڵاچوون، هەروەها نەخۆشیی شەكرە بەتایبەتی كە بە باشی كۆنترۆڵ نەكرێت.

Top