فیلمی سینەمایی كوردی(ئەزموون) لە سینەماكانی كوردستان نمایش دەكرێت

فیلمی سینەمایی كوردی(ئەزموون) لە سینەماكانی كوردستان نمایش دەكرێت

بڕیارە لە یەكەم ڕۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز و ڕۆژلنی دواتری, لە سینەماكانی كوردستان فیلمی سینەمایی كوردی (ئەزموون) the exam نمایش بكرێت .

فیلمی سینەمایی كوردی(ئەزموون) لە سینەماكانی كوردستان نمایش دەكرێت

فیلمی (ئەزموون) كە سینەماكار (شەوكەت ئەمین كوركی) كاری نووسین و دەرهێنانی ئەنجامداوە, ژمارەیەك ئەكتەرو سنەماكاری بە توانا تێیدا بەشدارن لەوانەش,ئاڤان جەمال-حەمە رەشید هەرەس- شوان عەتوف-حوسێن حەسەن-نیگار عوسمان-كاوە قادر-عادل عەبدولرەحمان و ژمارەیەك ئەكتەر و هونەرمەندی كوردی, ناوەڕۆكی ئەم فیلمە باس لە چیرۆکی قوتابییەکی پۆلی ١٢ دەخاتە پێش چاوی بینەران کە لە هەوڵی بەدەستهێنانی نمرەیەکی باشە لە تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵدا، بەڵام ڕووداوەکان بە ئاڕاستەیەکی تردا دەیبەن .

هەروەها ئەم فیلمە سینەماییە لە فێستیڤاڵە سینەماییەكاندا بەشداربووەو براوەی چەندین خەڵاتی جیهانییە كە دیارترینیان بریتییە لە..

• براوەی خەڵاتی باشترین فیلمی نێودەوڵەتی سانتا باربارا لە ئەمەریکا
• براوەی خەڵاتی ڕەخنەگرانی کارلۆڤی ڤاری لە چیک
• براوەی خەڵاتی ژوریی مۆنس لە بەلجیکا

فیلمی سینەمایی ئەزموون لەم شوێنانە نمایشدەکرێت
هەولێر - ئیمپایەر سینەما / فامیلی مۆڵ
سلێمانی - سینەما سالم
دهۆک - دهۆک مۆڵ سینەما
کەرکووک - تایم سەنتەر سینەما

ئاسۆ كاكەیی

فیلمی سینەمایی كوردی(ئەزموون) لە سینەماكانی كوردستان نمایش دەكرێت
Top