سەرۆکی پێشووی نەتەوەیی میانمار بە پێنج ساڵ زیندانی سزا درا

سەرۆکی پێشووی نەتەوەیی میانمار بە پێنج ساڵ زیندانی سزا درا

 

 

بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز، دادگای سەر بە حكومەتی سەربازی میانمار بە تۆمەتی گەندەڵی سزای پێنج ساڵ زیندانیی بۆ سەرۆکی پێشوو « ئانگ سان سووچی » دەرکرد.

سووچی، براوەی خەڵاتی نۆبێلی ئاشتی بوو، پێش ئەوەی لە کودەتای ساڵی 2021دا لە دەسەڵات لابدرێت، بۆ ماوەی پێنج ساڵ میانماری بەڕێوەبرد. سووچی بەلایەنی کەم بە  18 تاوان تۆمەتبار کراوە کە دەبێتە هۆی ئەوەی کە نزیکەی 190 ساڵ زیندانی بکرێت.

هێشتا دیار نییە کە ئایا سووچیی 76 ساڵ، بە جێبەجێکردنی ئەو سزایە بۆ زیندان دەگوازرێتەوە یان نە، ئەمە لەكاتێكدایە كە لە کاتی دەستگیرکردنیدا، بۆ شوێنێکی نادیاردا بردراوە و دەستبەسەر كراوە.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top