ئاوارەبوونی 20 هەزار کەس لە کاتی پێکدادانی هۆزەکان لە دارفور
ئەنجومەنی پارێزگای دارفور لە سوودان بەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند: کە لە کاتی پێکدادانی هۆزەکان لە ڕۆژی هەینیی ڕابردوو لە ڕۆژئاوای پارێزگای دارفور 20 هەزار کەس ئاوارە بوون و بە هۆی گرژی و ئاڵۆزی و شەڕ و پێكدادانەكە خەڵكێكی زۆر کوژران و بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی ئەناتۆلی، ئەنجومەنەكە لەبەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەدا کە ئەم ناکۆکی و پێكدادانە خوێناویانە لەغیابی تەواوی حکومەتدا بە دایم دووبارە دەبنەوە تا ئەو ڕادەیەی کە بۆتە دیاردەیەکی ئاشنا.
زۆربەی ناوچەکان لە دارفوور جاروبار پێکدادانی خوێناوی نێوان هۆزەكانی عەرەب و ئەفریقییەکان لەسەر زەوی و کانی و ڕێگاکان و مەڕوماڵات دەبینن بەڵام ئەمجارە كێشەكان زۆر قووڵترن.
گوڵان: سەردار خەلیل
