سەرۆکی حکومەتی قرغیزستان وەزیری دەرەوەی لە پۆستەكەی دوورخستەوە
سەدرجەبارۆڤ سەرۆکی حکومەتی قرغیزستان جینبکۆڤ کۆلیبایڤی بەوەکالەت بۆ وەزیری دەرەوە دەست نیشانکرد.
بەگوێرەی ناوەندی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی قرغیزستان، روسلان قزاقبایڤ لەلایەن جەبارۆڤەوە دوورخرایەوە و کولیبایڤ موقتا بەشێوەیەکی کاتی لە شوێنی ئەو دەست نیشان کراوە.
کۆلیبایڤ پێشتر وەک باڵیۆزی قرغیزستان لە چین و مالیزیا و کازاخستان خزمەتی کردووە و بەم دواییانە سەرۆکایەتی نووسینگەی سیاسەتی دەرەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتیی قرغیزستانی کردووە.
گوڵان: سەردار خەلیل
