بە نیشانەكانی كەمیی ڤیتامین C ئاشنا بە

بە نیشانەكانی كەمیی ڤیتامین C ئاشنا بە

ڤیتامین C دژەئۆكسانێكی بەهێزە و ڕۆڵی گرنگی بۆ تەندروستی هەیە، پێویستی ڕۆژانەی ڤیتامین C بۆ پیاو بریتییە لە 90 ملگم و بۆ ئافرەت 75 ملگم. هەندێك حاڵەت ئەگەری كەمیی ڤیتامین C زیاتر دەكەن وەكو: خۆراكی ناهاوسەنگ و كوالیتیی نزم، ئەوانەی كە لەسەر دەزگای گورچیلەی دەستكردن Dialysis، كەسانی ئەلكهولی لەگەڵ جگەرەكێشەكان، لەم حاڵەتانەدا پێویتسیی ڕۆژانەی ڤیتامین C بە بڕی 35 ملگم زیاد دەبێت واتە 125 ملگم بۆ پیاو و 110 ملگم بۆ ئافرەت. كەمیی ڤیتامین C لە ماوەی سێ مانگدا دەبێتە ئەگەری دەركەوتنی نیشانەكانی كە بریتین لە: دواكەوتنی چاكبوونەوەی برین، خوێنبەربوون لە پووك، لووتپژان، دەركەوتنی خاڵی بچووكی خوێنبەربوون لە پێستدا Bruises لە ئەنجامی ناسكبوونی موولوولە وردەكانی خوێن، زیادبوونی كێشی لەش بەتایبەتی لە دەوری سكدا، وشكبوون و لۆچبوونی پێست، هەستكردن بە ماندووبوون و ناڕەحەتی، لاوازبوونی سیستمی بەرگریی لەش و زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە هەوكردنە ڤایرۆسی و بەكتریاییەكانی وەك هەڵامەت و هەوكردنی شانەی سییەكان Pneumonia و میزەڕۆ، گرفت لە بینیندا، ئەسكەربووت Scurvy كە ئەگەرچی ئێستا زۆر بە كەمی دەبینرێت، بەڵام لەوانەیە ڕوو بدات لەو كەسانەی كە ڕۆژانە كەمتر لە 10 ملگم ڤیتامین C لە خۆراكەوە وەردەگرن.

Top