ڤاندام چەندی پارە وەرگرتووە لە بەرنامەی ڕامز موڤی ستار

ڤاندام چەندی پارە وەرگرتووە لە بەرنامەی ڕامز موڤی ستار

ئەم ساڵ 2022 بەرنامەی ڕامز جەلال زۆرترین بینەری هەبووە لە تەلەفزیۆن و یوتیۆب، ئەمەش بەهۆی بەشداریكردنی ئەستێرەی ناسراوی جیهانی (جان كلۆدیۆ ڤاندام).
بە هۆی ئەو سەركەوتنەی ئەم ساڵ بەرنامەكەی بەدەستیهێنا، زۆر باس لە كرێی ڤاندام دەكرێت، بەپێی چەند سەرچاوەیەكی میدیایی، ڤاندام داوای (300) هەزار دۆلاری كردبوو بۆ هەر ڕۆژێك وێنەگرتن، بەڵام دواتر لەسەر بڕی (210) هەزار دۆلار ڕێككەوتن و، ئەگەر ڕۆژەكانی وێنەگرتن زیاد بوون، ئەوا كرێی یەك ڕۆژی وێنەگرتنی ڤاندام دەبێتە (230) هەزار دۆلار، هەر ئەمەش ڕوویدا، چونكە وێنەگرتن 13 ڕۆژی خایاند.

بەپێی سەرچاوەكان بەگشتی، ڤاندام لە بەرامبەر بەشداریكردنی لەم بەرنامەیەدا بڕی دوو ملیۆن و 790 هەزار دۆلاری وەرگرتووە، هەروەها ڕامز جەلالیش بڕی (3،500،000) دۆلاری وەرگرتووە بە گشتی بودجەی بەرنامەكەی گەیشتۆتە (11) ملیۆن دۆلار، بەمەش دەبێتە یەكێك لە گرانترین بەرنامەكان.
شایەنی باسە جان كلۆدیۆ ڤاندامی بە ڕەچەڵەك بەلجیكی، یەكێكە لە بەناوبانگترین ئەستێرەكانی هۆڵیۆد لە فیلمەكانی ئەكشن.
سەرچاوە نجوم مصریە

ڤاندام چەندی پارە وەرگرتووە لە بەرنامەی ڕامز موڤی ستار
Top