دوو تووشبووی (داون) دەبن بە پاڵەوانی فیلمێكی نوێ
فیلمێكی نوێ بەرهەم دێت كە پاڵەوانەكانی ئەم فیلمە دوو ئەكتەرن و تووشبووی (داون سیندرۆم)ن .
كەناڵی (هاڵمارك)ی بەریتانی كاردەكات بۆ بەرهەمهێنانی فیلمێك كە ناونیشانی(Color My World With Love)بۆ دیاریكراوە.
لە ئەم فیلمەدا (لیڵی دی-مۆر) كە تووشبوویەكی (داون)ە, ڕۆڵی كچێك دەگێڕێت بەناوی كینداڵ كە ئەویش كچێكی هونەرمەندەو خولیای لەگەڵ ڕەنگ و نیگاركێشی هەیەو ستایلی تایبەتی بەخۆی هەیە لە هونەری وێنەكێشاندا .
چیرۆكەكە كاتێك دەستپێدەكات كە كینداڵ بە ڕێكەوت (براد) دەناسێت كە ئەویش بە هەمان شێوە كەسێكی تووشبووی داونە و (دەیڤد دی-سانكتێس)ڕۆڵی براد دەبینێت, لە دواییدا ئەوان دەبن بە خۆشەویستی یەكتر, بەڵام (ئیما دۆرانس) كە دەكاتە دایكی كینداڵ لە گەڵ بەهێزبوونی ئەو پەیوەندییەیان ئەو زیاتر هەست بە بەرپرسیارێتی دەكات و هەمیشە هەوڵی پارێزگاری كچەكەی دەدات .
ئاسۆ كاكەیی
