بەهۆی ڕەوشی تەندرووستییەوە(بروس وێڵس) واز لە كاری سینەمایی دەهێنێت
لە ئێستادا بڵاوبوونەوەی ناجێگیری باری تەندرووستی (بروس وێلس)ی پاڵەوانی فیلمی (دای هارد) بووەتە باسی ڕۆژنامەو میدیا جیهانییەكان .
رومر وێلس كە دەكاتە كچی ئەستێرەی دیاری هۆڵیوود لە نوێترین بڵاوكراوەیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام, وێنەیەكی باوكی خۆی بڵاوكردۆوتەوەو بەناوی خێزانەكەوە ناجێگیری باری تەندرووستی (بروس وێڵس)ی باوكی ڕاگەیاند .
هەر لەم بڵاوكراوەیەدا رومر لەبارەی جۆری نەخۆشییەكەی باوكی ئاماژەی پێدا كە پێشتر پشكنینی پزیشكی بۆ ئەنجامدراوەو دەركەتووە كە توانای قسەكردنی لەدەستداوە, بەم هۆیەوە ئێستا باری تەندرووستی بروس وێڵس لە قۆناغێكی قورس و هەستیاردایەو ناتوانێت چیتر لە فیلم و كاری سینەمایی بەشدار بێت .
بروس وێڵس كە یەكێكە لە ئەكتەرە هەرە دیارەكانی هۆڵیوود لە 19ی ئاداری 1955 لە دایكبووە, ساڵانێكی زۆرە لە كاری سینەمایی دەركەوتووەو لە بواری فیلم و سینەما و زنجیرە دراما كاری كردووە, ئەم ناودارە دووجار بووە براوەی خەڵاتی ئێمی لە ساڵی 1987, هەروەها براوەی خەڵاتێكی گۆڵدن گلۆپ و چەندین خەڵاتی جیهانییە .
ئاسۆ كاكەیی
