پشكۆ نەجمەدین كۆڕێكی شیعری ساز دەكات
بڕیارە ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی 28/3/2022 كاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ لە شاری سلێمانی, نووسەر و شاعیر (پشكۆ نەجمەدین) كۆڕێكی شیعری ساز بكات و نوێترین كتێبی خۆی بە ناونیشانی (ئەفسوونی نووسین) بڵاوبكاتەوە .
ئەم كۆڕە هونەرییە كە بە هەماهەنگی ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگ لە كتێبخانەی ڕەهەند و ڕۆمان ساز دەكرێت, تێیدا خوێندنەوەو ناسینی نوێترین كتێبی نووسەر بەناونیشانی (ئەفسوونی نووسین) بەڕێوەدەچێت .
ئاسۆ كاكەیی
