دۆزینەوەی 29 لیرەی سەردەمی ئەشكانی و سەفەوی لە قوم

دۆزینەوەی  29 لیرەی سەردەمی ئەشكانی  و سەفەوی لە قوم

بەڕێوەبەری پاراستنی کەلەپووری کەلتووری پارێزگای قوم لە وڵاتی ئێران دەستبەسەرداگرتنی 29  لیرەی سەردەمی ئەشكانی و سەفەویی ڕاگەیاند.

لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەلەپووری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و کارە دەستییەکانی قوم، عەقید فەرامرز بازگیر گوتی: لە ئۆپەراسیۆنێكی پۆلیسی هۆشیاریی قوم لەگەران بەدوای ئۆتۆمبێلێک دەستیان گرت بەسەر 29 لیرەی مێژوویی كە لە ناو ئۆتۆمبێلەکە حەشاردرابوو، بەڕێوەبەری  پاراستنی کەلەپووری کلتوری پارێزگای قوم، باسی لەوە کرد، کە لیرەکان گەیەنراونەتە بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی کە لەپووری کلتوریی قوم، گوتیشی: بەوتەی شارەزایانی بەشی کەلەپووری کلتوری، لیرە دۆزراوەكان هی سەردەمی سەفەوییە جەختیشیکردەوە: لەو بارەیەوە دۆسیەیەكی دادوەری بۆ پڕۆسەی  تۆماری یاسایی ئامادەكراوە و تۆمەتبارەکە ڕادەستی دەسەڵاتی دادوەری کراوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top