بە گوژمەی 500 هەزار دۆلار دەرمان و پێداویستیی پزیشکی گەیشتە كوردستان

بە گوژمەی 500 هەزار دۆلار دەرمان و پێداویستیی پزیشکی گەیشتە كوردستان

 

بەپێی هەواڵێكی وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەئامادەبوونى د.سامان بەرزنجى وەزیرى تەندروستىی و بریکارى وزارەت و بەڕێوەبەرى گشتیى کاروباری تەندروستى و شاندی باڵای ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO لە کۆگای ناوەندی هەرێم ڕێوڕەسمی وەرگرتنی بڕی 85 تەن دەرمان و پێداویستیی پزیشکی بەڕێوەچوو.

بەپێی ئەم هەواڵە،  دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان کە لەلایەن ڕێکخراوی WHO وەکو هاوکاری و پاڵپشتی دابینکراوە، پێکهاتوون لە (30) بابەتی هەمەجۆر و بە گوژمەی نزیکەی 500 هەزار دۆلار.

شایانی باسە ماوەی چەند مانگێکە کێشەی کەمیی دەرمان لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی دروستبووە، بۆیە بە  گەیشتنی ئەو بڕە دەرمان و پێداویستییە پزیشکییانە تا ڕادەیەكی زۆر كەموكوڕییەكانی نەبوون و كەمیی دەرمان چارەسەر دەكات،.

 

Top