ناڕەزایەتی ژنانی کرێکارانی پلاتفۆرمی ئینتەرنێت لە هیندستان

ناڕەزایەتی ژنانی کرێکارانی پلاتفۆرمی ئینتەرنێت لە هیندستان

 

 

ژمارەیەک لە ژنانی کرێکار و کارمەندانی پلاتفۆرمی ئینتەرنێت لە سێ شاری دەهلی، بەنگالۆر و مومبای لەم هەفتەیەدا لە ڕۆژانی جیاوازدا گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.

یەکێتی کرێکارانی پلاتفۆرم و خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت لە هیندستان (PIWU) لە شارە گەورەکانی سەرتاسەری هیندستان گردبوونەوەیان ئەنجامدا و داوای کۆتاییهێنان بە کۆنتڕۆڵە ئەلگۆریتمییە ئارەزوومەندانە و فشارەکانی سەر ئەو ژنانەی کرد کە لەسەر ئەم پلاتفۆرمانە کاردەکەن.

ژنانی کرێکار کە زۆرینەی کرێکارانی پلاتفۆرم پێکدەهێنن و بریتین لە بریکاری سەنتەری پەیوەندی، بەڕێوەبەرانی سیستەم و کوریەری گەیاندنی بێبەرامبەر، داوای دروستکردنی چوارچێوەیەکی یاسایی لەلایەن حکومەت و پلاتفۆرمی ئۆنلاین بۆ پاراستنی ژنانی کرێکارانی کردووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top