بەهۆی تەقەکردن لە کەنەدا بە دەیان کەس کوژران و بریندار بوون
کاربەدەستانی ئەمنی کەنەدا ڕایانگەیاند: کە ژمارەی کوژراوانی تەقەکردن لە قوتابخانەیەك و شوێنی نیشتەجێبوون لە ویلایەتی بریتیشی کۆڵۆمبیا گەیشتووەتە ١٠ کوژراو و ٢٥ بریندار.
ڕۆژنامەی گاردیان ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی شوبات بڵاویکردەوە، ژمارەی کوژراوانی تەقەکردن لە قوتابخانەیەك و شوێنی نیشتەجێبوون لە ویلایەتی بریتیشی کۆڵۆمبیا بۆ 10 کوژراو و 25 بریندار بەرزبووەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، شەش کەس لە قوتابخانەی ئامادەیی « تامبلەر ڕیج » کراونەتە ئامانج.
دەوترێت لە ڕێگەی نەخۆشخانەکە کەسێک گیانی لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش لە ماڵێکی نیشتەجێبووندا گیانیان لەدەستداوە.
پۆلیسی کەنەدا ئەو هێرشەی بە تەقەکردنێکی بەکۆمەڵ و ترسناک وەسف کردووە.
تەقەکردنەکە لە قوتابخانەیەکدا ڕوویداوە کە پۆلەکانی حەوت تا دوانزدە تێیدا دەخوێندرێت.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، بكۆژەكە کۆچبەربووە و لە ڕووبەڕووبوونەوە کوژراوە، بەڵام پۆلیس ڕەتیکردووەتەوە وردەکاری لەبارەی ناسنامەکەیەوە بخاتەڕوو.
گوڵان: سەردار خەلیل
