جێگیرکردنی سیستەمی پاتریۆتی مۆبایلی ئەمریکا لە قەتەر

جێگیرکردنی سیستەمی پاتریۆتی مۆبایلی ئەمریکا لە قەتەر

 

 

پێداچوونەوەیەک بە وێنەی مانگی دەستکردەکان دەریدەخات کە سوپای ئەمریکا لە مانگی یەکەوە سیستەمی مووشەکی پاتریۆت لە بنکەی ئەلعودەید لە قەتەر جێگیر کردووە، ئەمەش لەگەڵ زیادبوونی گرژییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکە، هێزەکانی ئەمریکا لەبری بەکارهێنانی پلاتفۆرمی نیمچە جێگیر، سیستەمی پاتریۆتیان لەسەر ئامێری هەڵدانی مۆبایل داناوە.

ئەم هەنگاوە بە مەبەستی زیادکردنی جووڵەی خێرا و ئەگەری جێگیرکردنی بەرگری یان هێرشبەرانە لە ئەگەری هێرشی کۆماری ئیسلامی ئێران.

هاوکات شرۆڤەکارێکی وێنەی مانگی دەستکرد ڕایگەیاندووە، بەراوردکردنی ئەو وێنانەی لە مانگی شوباتدا تۆمارکراون لەگەڵ وێنەکانی مانگی یەکدا، زیادبوونی بوونی فڕۆکە و کەرەستەی سەربازی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دەردەخات.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top