دیداری كەركوك بۆ مەقامات بەڕێوەچوو
ڕۆژی هەینی ڕیكەوتی 11/3/2022 لە شاری كەركوك بە ئامادەبوونی ژمارەیەك هونەرمەند و كەسایەتی دیاری ئەو شارە دیداری عەلی مەردان بەڕێوەچوو .
لە بیرەوەریی مەقامبێژی گەورەی کورد لە کەرکووک، دیداری عەلی مەردان رێکخرا و چەندین بەرهەمی مەقامات بە کوردی و عەرەبی و تورکمانی لەو دیدارەدا پێشکەشکران.
لەم بارەیەوە نوردەین جاف كە سەرۆکی لیژنەی باڵای دیدارەکەبوو ڕایگەیاند "توانیمان ئەو کۆمەڵە هونەرمەندانە لە بەغدا و کەرکووک کۆبکەینەوە بۆ ئەوەی بەرهەمەکانیان لێرە پێشکەش بکەن بە هەرسێ زمان, هەروەها ئاماژەی پێدا كە سێ گرووپ لەم دیدارەدا بەشداربوون كە ئەوانیش بریتین لە گروپی ماڵی عود لە شاری بەغدا-گروپی ماڵی مەقام لە كەركوك-تیپی موزیكی كەركوك .
بەشداربووانی ئەم دیدارە کە بە زمانە جیاوازەکان مەقاماتیان گوتەوە، بەرهەمەکانی (عەلی مەردان) بە کۆڵەکەیەکی گەورەی هونەری مەقام بۆ خۆیان دەزانن و ئەمڕۆ لەسەری دەخوێنن .
ئاسۆ كاكەیی
