چۆن پلاستیك دەبێتە هۆی قەڵەوی؟

چۆن پلاستیك دەبێتە هۆی قەڵەوی؟

لە لێكۆڵینەوەیەكی نوێدا، توێژەرانی نەرویجی جەختیان لەمە كردووەتەوە كە ماددە كیمیاییەكانی ناو ئەو پلاستیكانەی بە شێوەیەكی باو بەكاردێن، وەكو بوتڵی پلاستیكی ئاوی خواردنەوە و قوتووی پلاستیكی خۆراك، لەوانەیە كە ببنە ئەگەری زیادبوونی كێشی لەش، ئەو پلاستیكانە تێكەڵاوێكی ماددەی كیمیایی لەخۆ دەگرن، كە هۆكارن بۆ زیادبوونی كێشی لەش و قەڵەوی. پلاستیك هەزاران ماددەی كیمیایی لەخۆدەگرێت كە هەندێكیان دەچنە ناو لەش و كاریگەریی دەكەنە سەر كرداری میتابۆلیزم Metabolism و كێشی لەش، پاش شیكردنەوەی نزیكەی 34 جۆری ئەو پلاستیكانەی كە لە ژیانی ڕۆژانەدا بەكار دەهێنرێن، وەك: قوتووەكانی ماست، بوتڵی ئاو و شەربەت و شلەمەنییەكانی دیكە، لەگەڵ ئیسفەنجی پاككردنەوەی چێشتخانەدا، دەركەوتوووە كە زیاتر لە 55،000 ئاوێتەی كیمیایی لەخۆ دەگرن، لەمانە 629 ماددەی كیمیایی كاریگەری دەكەنە سەر میتابۆلیزمی لەش (كرداری گۆڕینی خۆراك بۆ وزە) و كێشی لەش و خەزنكردنی چەوری، پێشتر ڕای زانایان وابوو كە زۆربەی ماددە كیمیاییەكانی پێكهاتەی پلاستیك جێگیرن، بەڵام لە توێژینەوەكاندا دەركەوتووە كە ژمارەیەكی زۆری ماددەی كیمیایی لە پلاستیكی جۆراوجۆردا جیا دەبنەوە و دەچنە ناو خۆراك و خواردنەوەكان، ئینجا كە دەگەنە لەش، دەبنە هۆی تێكدانی میتابۆلیزم و هاوسەنگیی هۆرمۆنەكان.

Top