لە سەرەتای مانگی ئادارەوە پێوەری زیرەکی کارەبا دەکرێتە ٤٠ ئەمپێر
بە پێی ڕاگەیانراوێكی وەزارەتی کارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان، کامیل قەزاز بریکاری وەزارەتی کارەبا و سەرپەرشتیاری پرۆژەی پێوەری زیرەک جەختی لەوە كردەوە كە وەزارەت بە نیازە لە سەرەتای مانگی ئادارەوە پێوەری زیرەکی کارەبا بكاتە ٤٠ ئەمپێر.
لەم بوارەدا ڕوونی كردەوە كە ئەم ساڵ لە سەرەتای وەرزی زستاندا، بەهۆی بەرزبوونەوەی خواست لەسەر کارەباو لەپێناو ئەنجامدانی دادپەروەری لە پێدانی کارەبا بە هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان، هاوكات بە مەبەستی پاراستنی محاویلەکان تا نەسووتێن و زیانیان پێ نەگات، هەروەها بۆ پێشگرتن بە ئۆڤەرلۆد بوونی وێستگەکانی کارەبا، پێوەری زیرەک بۆ ٣٠ ئەمپێر کەم کرایەوە.
