براد پیت سكاڵای یاسایی لە دژی ئەنجلینا جولی تۆمار دەكات

براد پیت سكاڵای یاسایی لە دژی ئەنجلینا جولی تۆمار دەكات

دوای جیابوونەوەیان لە یەكتر و بڕیاردان لەسەر چەند خاڵێك دەربارەی منداڵەكانیان, بەڵام دووبارە كێشە كەوتە نێوان هەردوو ئەستێرەی دیاری هۆڵیوود (براد پیت) و (ئەنجلینا جولی), بەڵام ئەمجارە دوور لە بابەتی منداڵەكانی نێوانیان .

بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی كە لە ئێستادا لە ماڵپەڕی ET ئەلعەرەبییە هاتووە, براد پیت سكاڵای یاسایی لە دژی ئەنجلینا جولی هاوسەری پێشووی تۆمار كردووە, هۆكارەكەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەنجلینا جولی هەستاوە بە فرۆشتنی بەشەكانی خۆی بە سەرمایەدارێكی ڕووسی بەناوی(یوری شیفلەر) بەڵام بەبێ ئەوەی براد پیت ئاگاداربكاتەوە .

كە ئەویش دوو موڵكە و دەكەوێتە وڵاتی فەرەنسا, كۆشكی (میراڤال) و كارگەیەك كە كێڵگەیەكی ترێی لە تەنیشتە كە تایبەتە بۆ درووستكردنی (wine) شەراب, هەروەها بەپێی ڕاپۆرتێكی سكای نیوز هاتووە كە تەنها %40ی ئەم موڵكە ئەنجلینا جولی خاوەندارێتی دەكات و ئەو %60ی كە دەمێنێتەوە بەشەكەی براد پیتە, كە ساڵی 2008 هەردووكیان بە شێوەیەكی هاوبەش بە بەهای 25 ملیۆن یۆرۆ كڕییان .

بەم هۆیەوە براد پیت سكاڵای یاسایی لە دژی ئەنجلینا جولی تۆماركردووەو داوا دەكات كە گرێبەستەكەی نێوان ئەنجلینا جولی و ئەو سەرمایەدارە ڕووسییە هەڵبوەشێتەوە, هەروەها داوای قەرەبوو كردنەوە دەكات بەو پێیەی كە ئەویش خاوەنی بەشێكی كارەكەیەو ئاگاداری فرۆشتنەكە نەبووە, كە ئەمەش یەك لەو خاڵانە بوو كە لەكاتی جیابوونەوەیان لەسەری ڕێككەوتن, بەجۆرێك هەر كەسێكیان بە نیازبوو لەم پڕۆژەدا بەشەكەی خۆی بفرۆشێت ئەوا پێویستە پێشوەختە پرس بە ئەوی تر بكات و ڕەزامەندی وەربگرێت لە فرۆشتنی .

ئاسۆ كاكەیی

براد پیت سكاڵای یاسایی لە دژی ئەنجلینا جولی تۆمار دەكات
Top