گروپە چەكدارەكانی نایجیریا پەلاماری گوندنشینانی باكووری وڵات دەدەن

گروپە چەكدارەكانی نایجیریا پەلاماری گوندنشینانی باكووری وڵات دەدەن

 

ئاژانسی دەنگوباسی رۆیتەرز هەواڵێكی تایبەت بە هێرشێك كە لە نایجیریا ڕووی داوە بڵاوكردەوە كە کۆمەڵێک چەکدار لە هێرشێکدا بۆ سەر گوندە دوورە دەستەکانی ویلایەتەکە ١١ ئەندامی هێزەکانی ئاسایش و کۆمەڵێک گوندنیشینیان کوشتووە، ئاژانسەكە لە زاری ئەلحاجی بێلۆ فەرمانڕەوای ویلایەتی ناوەندی نایجەری باکووری نایجیریا ئەم هەواڵەی پشتڕاست كردووەتەوە.

 

بە گوێرەی هەواڵەكەی ڕۆیتەرز هێرشەکە بەر لە سێ ڕۆژ لە ناوچەی شیرۆرۆ ڕووی داوە و گروپێكی چەکدار ئەنجامیان داوە كە ١٠٠ چەکدار زیاتر بوونە و کۆمەڵگەیەکیان داگیرکردووە و ١١ کەسیان لە ئەندامانی ئاسایش و کۆمەڵێک گوندنشینیان کوشتووە و ژمارەیەکی دیکەشیان بە برینداری بەجێ هێشتووە. بە پێی هەواڵەكە بێت ژمارەیەکی زۆریش لە چەکدارەکان لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە کوژراون.

 

شایانی باسە بۆ چەند ساڵێك دەچێت گروپە چەکدارەکان دەستیان کردووە بە کوشتنی دانیشتوانی ناوچەکانی باکووری نایجیریا، هاوكات هەر ئەو گروپانە بە هەزاران کەسیان ناچارکردووە ناوچەكان جێ بهێڵن ، جگە لەمەش دانیشتوانی ناوچەکە دەڕفێنن و لە بەرانبەر ئازادكردنیان داوای پارە یەكی زۆریان لێ دەكەن.

 

 

 

Top