حكومەتی كوێت بە شێوەیەكی كاتی گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ بەغدا ڕاگرت

حكومەتی كوێت بە شێوەیەكی كاتی گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ بەغدا ڕاگرت

 

بە هۆی ڕەوشی ئێستای فڕۆكەخانەی بەغدا دوای مووشەكبارانكردن و گەیاندنی زیان بە دوو فڕۆكە، لە ئەنجامی ئەم ڕووداوەدا دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی شارستانیی کوێت لە هەواڵێكدا دووپاتی كردەوە كە  بەهۆی دۆخی ئەمنی عێراق و بەئامانج گرتنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا، بڕیاردرا بەشێوەیەکی کاتی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی تایبەت بە فڕۆكەكانی وڵاتەكەی بۆ عێراق ڕابگیرێت.

 

لە ڕاگەیانراوەكەی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی شارستانیی کوێتدا ئاماژە بەوە كراوە كە  ئەمڕۆ  بڵاوكراوەتەوە كە  بەهۆی دۆخی ناجێگیری عێراق، بڕیاردراوە بەشێوەیەکی کاتی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ ئەو وڵاتە ڕابگیرێن. باس لەوەش كراوە  كە هاووڵاتیان و گەشتیاران لەدوایین گۆڕانکاری ئاگادار دەكرێنەوە سەبارەت بە دەست پێ كردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكان.

 

جێگەی وەبیرهێنانەوەیە به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی هەینی شەش مووشەك بە بنكه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكاوە نراون كە دەكەوێتە نزیك ‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا لە ئاكامدا ‌زیانی گەورەی مادی لێكه‌وتەوه‌، بە تایبەتیش ێكە دوو فۆكە لەنێو فڕۆكەخانەكە زیانیان بەركەوتووە.

Top