مۆزەخانەی لۆڤەر داوای كرد وێنەكانی مۆزەخانەكە لە فیلمی هەڵبژاردنی مارین لوپێن بسڕێتەوە
پاش ماوەیەکی کەم لە دەرچوونی فیلمی هەڵبژاردنی مارین لوپێن کاندیدی پارتی نەتەوەیی " ئەنجومەنی نیشتمانی " مۆزەخانەی لۆڤەر، كە گرنگترین مۆزەخانەی فەرەنسایە ڕۆژی شەممە داوای لابردنی وێنەکانی مۆزەخانەکەی ئەم فیلمەی کرد.
میدیاکانی فەرەنسا بە وتەوەی بەرپرسانی لۆڤەر راپۆرتیانداوە کە ئەم مۆزەخانەیە لە قۆناغی وێنەگرتنی فیلمەکەدا نییە و گرتەكە بەبێ مۆڵەتی مۆزەخانەکە ئەنجام دراوە.
بەرپرسانی لۆڤەر ڕایگەیاند: کە لێکۆڵینەوە لەو بابەتە دەکەن.
مارین لوپێن لە ڤیدیۆکەدا ناوی هیچ کام لە کاندیدەکانی سەرۆكایەتی ناهێنێت جگە لە ئیمانوێل ماکرۆن و میدیاکانیش هەستیان بەوە کردووە کە خۆی وەک ڕکابەری سەرەکیی ماکرۆن دەزانێت لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا وەک پێنج ساڵ لەمەوبەر.
گوڵان: سەردار خەلیل
