دووبارەكردنەوەی چیڕۆكی سوتانی ئۆتۆمبێل لە شەوی سەری ساڵی فەرەنسا

دووبارەكردنەوەی چیڕۆكی سوتانی ئۆتۆمبێل لە شەوی سەری ساڵی فەرەنسا

 

بەرپرسانی فەڕەنسا گوتیان: خۆپیشاندەران ئەمساڵ لە کاتی ئاهەنگەکانی سەری ساڵ لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا 874 ئۆتۆمبێلیان سوتاندووە، لەگەڵ ئەوەشدا وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا ڕایگەیاند: کە ژمارەکە زۆر کەمترە لە ژمارەکانی ساڵی 2019. خۆپیشاندەران لە چەند شارێکدا ئۆتۆمبێلیان سوتاندووە ، لەو شوێنانەی کە بەزۆربەی دانیشتوانەکەی کۆچبەرن و خەڵکی کەم داهاتن.

بەپێی میدیاکانی فەڕەنسا، ئەمساڵ نزیکەی 95 هەزار کارمەندی پۆلیس و جەندرمە و هەروەها 32 هەزار کارمەندی ئاگرکوژێنەوە  و كارمەندی ئاسایش لە کاتی ئاهەنگەکانی ساڵی نوێدا بۆ دابینکردنی ئاسایشی ناوچە نیشتەجێکان لە ئەركدان. 

فەرەنسا زۆرێک لە سنوردارکردنە کۆمەڵایەتییەکانی بەرزکردەوە کە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە سەپێندراوە، بەڵام نیگەرانییەکان سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی  ڤایرۆسی نوێی  کە بە ئۆمیکرۆن ناسراوە ، وای لە حکومەت کرد کە لە ئێوارەی ساڵی نوێدا ڕێكاری توند بگرێتەبەر.

بۆ ئەو مەبەستەش لە ڕۆژی دووشەممە 3ی کانوونی دووەم کۆبوونەوەی گشتی لە شوێنە داخراوەکاندا سنوردار دەکرێت و دەوامیش بۆ ئەو کەسانەی  کار دەکەن و توانای ئەوەیان هەیە زۆرەملێ دەبێت .

 

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

 

 

 

Top