مار بە (سەلمان خان)ەوە دەدات

مار بە (سەلمان خان)ەوە دەدات

ئەستێرەی دیاری هیندستان (سەلمان خان)ی پاڵەوانی فیلمی(Radhe) لە یەكێك لە كێڵگەكانی لە(پانڤل)ی هەرێمی "ماهاراشترا" مارێك سێ جار پێوەی دەدات .

ئەم ڕووداوە بە ڕۆژێك پێش ساڵڕۆژی لە دایكبوونی ڕوویداو (سەلمان خان) لە ناو كێڵگەكەیدا ڕووبەڕووی مارێك دەبێتەوەو لەكاتی هەوڵدان بۆ دوورخستەوەی بەڵام دواجار پێوەی دەدات .

دوای گواستنەوەی سەلمان خان بۆ نەخۆشخانە, دەركەوت كە ئەو مارە ژەهراوی نەبووە و مەترسی نەخستە سەر دۆخی تەندرووستیی, هەروەها لەبارەی ڕووداوەكەوە سەلمان خان بە چەند سەرچاوەیەكی ڕاگەیاند كە لە یەكێك لە كێڵگەكانیدا دەنگی چەند منداڵێك دەبیستێت كە لەو شوێنەدا شڵەژاون, هەر بۆیە سەلمان خان دەڕواتە شوێنەكەو دەبینێت كە مارێك هاتوەتە نێو كێڵگەكەی .

لە بارەی ڕووداوەكەوە سەلمان خان گوتی: هەوڵمدا بە هێمنی و بێ زیان ئەو مارە دوور بخەمەوە, بە دارێك مارەكەم هەڵگرت تاوەكو دووری بخەمەوە, بەڵام دواجار مارەكە خۆی لە دارەكە لوول كردو لە دەستم نزیك بوویەوە, لەو كاتەدا بە دەستەكەی دیكەم هەوڵمدا كە مارەكە بگرم .

بەم هۆیەوە سەلمان خان بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوەو دوای پشكنینەكان نەخۆشخانە جێدەهێڵێت, لە دواییدا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كورتە ڤیدیۆیەك بڵاودەكاتەوەو تێیدا دڵنیایی دەداتە هەوادارەكانی كە ئەو باری تەندرووستی جێگیرەو مارەكە ژەهری نەبوو .

ئاسۆ كاكەیی

Top