نوێترین بەشی سپایدەرمان یەك ملیار دۆلار داهاتی دەبێت
لە ڕاگەیەندراوێكدا كۆمپانیای ستۆدیۆكانی سۆنی ڕایگەیاند كە نوێترین بەشی فیلمی سینەمایی (سپایدەرمان) سەركەوتنێكی مەزنی تۆمار كردو لە سەرانسەری جیهان لە ڕێزبەندی یەكەمەو زۆرترین قازانجی بەدەستهێناوە .
بەپێی ڕاپۆرتێكی (CNN) بڵاوكراوەتەوە كە فیلمی(no way home) كە ناونیشانی نوێترین بەشی زنجیرە فیلمی سپایدەرمانە, لە ئێستادا لە سەرانسەری جیهان لە ڕێزبەندی پێشەوەی فیلمەكانەو زۆرترین داهاتی بەدەستهێناوە, هەروەها لەم سەرچاوەیە ئەوەش بڵاوكراوەتەوە كە لە سەردەمی بڵاوبوونەوەی پەتای كورۆنادا ئەم فیلمە بە دەستپێكێكی بەهێزەوە دەركەوت و تەنها لە ماوەی 12 ڕۆژدا توانی یەك ملیار دۆلار كۆبكاتەوە .
ئاسۆ كاكەیی
