پەیكەرەكەی ڕێهانا كاردانەوەی لێكەوتەوە
پەیكەرێكی ئەستێرەی جیهانی (ڕیهانا)ی تەمەن 33 ساڵ كاردانەوەی زۆری لێكەوتەوەو بووە باسی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان .
مۆزەخانەی مەدام تۆسۆ لە بەرلینی وڵاتی ئەڵمانیا هەستا بە چەند گۆڕانكارییەك لە پەیكەرەكەی ڕیهانا كە لە مۆم درووستكراوە, ئەگەر چی ئەم پەیكەرە بەشێوەی ڕیهانا درووستكرابوو بەڵام لایەنی بەرپرسی ئەم مۆزەخانەیە بڕیاریاندا كە گۆڕانكاری لە شێوەو ستایلیدا بكەن, لە ئەنجامدا شێوەی ئەم پەیكەرە شێوێندرا و گۆڕانكارییەكان بەجۆرێك دەركەوت كە ڕووخسارێكی دیكە بە پەیكەرەكە ببەخشێت و تەواو دوور بێت لە شێوەی ئەو ئەستێرە جیهانییە, تەنانەت كەسانێكی زۆر لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان نەیاندەناسییەوە .
ئاسۆ كاكەیی
