كیانۆ ڕیڤز: لە كاتی نواندن هەست بە ئازادی دەكەم

كیانۆ ڕیڤز: لە كاتی نواندن هەست بە ئازادی دەكەم

خانمە ئەكتەری دیاری هۆڵیوود (درۆ باریمۆر) پڕۆگرامێكی تایبەت بە خۆی هەیەو هەر جارەو میوانداری ئەستێرەو كەسایەتییەك دەكات, لە نوێترین ئەڵقەیدا ئەستێرەی هۆڵیوود (كیانۆ ڕیڤز) دەبێتە میوانی و تێیدا چەند زانیارییەكی نەبیستراو باس دەكات .

لە میانی بەڕێوەچوونی پڕۆگرامی(The Drew Barrymore Show) كیانۆ ڕیڤز ڕایگەیاند كە ئەدا و نواندن تاكە شتە وای لێبكات كە هەست بە ئازادییەكی تەواو بكات, هەرەها ئاماژەی پێدا كە ئەو چێژ لەو كاتانە دەبینێت كاتێك كەسێك پێی دەڵێت ئاكشن و لە دواییدا كارەكان دەست پێدەكەن, هەروەها كیانۆ ڕیڤز خۆشحاڵبوو كە ئەو ئێستا بووەتە بەشێك لە زنجیرە فیلمی ماتریكس, كە ئەمەش لە لای وەكو چیرۆكێكی خۆشەویستییەو هەرگیز لەبیر ناكرێت هەروەكو خۆی ئاماژەی پێدا .

كیانۆ ڕیڤز: لە كاتی نواندن هەست بە ئازادی دەكەم

هەر لە درێژەی ئەو چاوپێكەوتنە (درۆ باریمۆر) یادگارییەكی خۆی بیركەوتەوەو باسی لە ڕووداوێكی كۆنی خۆی و كیانۆ ڕیڤز كرد, ئەگەر چی كیانۆ ڕیڤز بیری نەدەكەوتەوە بەڵام درۆباریمۆر ڕایگەیاند كە ئەو كات تەمەنی تەنها 16 ساڵ بوو و لەگەڵ كیانۆ ریڤز بە مۆتۆرسكیلێك بە شەقامەكاندا دەگەڕان, لەبارەی ئەو ڕووداوە لەبیرنەكراوە درۆ باریمۆر ئاماژەی پێدا كە چەند تەمەن بڕوات بەڵام ئەو هەستە خۆشە دووبارە نابێتەوەو شتێكی لەبیر نەكراوە .

كیانۆ ڕیڤز: لە كاتی نواندن هەست بە ئازادی دەكەم

شایەنی باسە..لە چەند ڕۆژی ڕابردوو یەكەم نمایشی فیلمی سینەمایی (The Matrix Resurrections) بەڕێوەچوو كە ئەمەش بەشی چوارەمە لە زنجیرە فیلمی ماتریكس و هەریەك لە كیانۆ ڕیڤز و كاری- ئان مووس و جەسیكا هەنویچ و جادا پینكێت سیمس و یەحیا عەبدولمەتین و پریانكا چۆپرا و جۆناسان گرۆف و نیل پاتریكس هاریس و چەند ئەكتەرێكی دیكە تێیدا بەشداربوون .

ئاسۆ كاكەیی

Top